ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا داهاتووی پیانیچی یەكلاكردەوە

یاریگا-

چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی داهاتووی میرالیم پیانیچی بۆسنی و یاریزانی یانەكەی یەكلاكردەوە.

هاوینی 2020 میرالیم پیانیچ لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد.

بەپێی رۆژنامەی (ئاس)ی ئیسپانی، یانەی بارسێلۆنا بڕیاریداوە لە هاوینی ئەمساڵدا پیانیچ بهێڵێتەوە، هەروەها هەر پێشنیارێك بۆ فرۆشتنی یاریزانەكە رەتدەكاتەوە.

رۆژنامەكە دووپاتی كردەوە كە چاڤی دڵخۆشە بە ئاستی پیانیچ لە ماوەی ئامادەكاری پێش ئەم وەرزەدا، هەروەها دڵنیایە لەوەی كە دەبێتە زیادكردنێكی بەهێز بۆ یانەكە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، چاڤی ئیدارەی یانەكەی لە بڕیاری کۆتایی خۆی ئاگادارکردووەتەوە، بەتایبەتی بەهۆی نەبوونی یاریزانێک بۆ جێگرەوەی سێرجیۆ بۆسکێتس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button