ئه‌وروپا

پیانیچ: میسیش لە هەڵوێستی كومان تێنەگەشت بەرامبەرم

یاریگا-

میرالیم پیانیچی بۆسنەی و یاریزانی یانەی بارسێلۆنا كە لە ئێستادا بە شێوەی خواستن یاری بۆ بێشكتاش دەكات باس لەو كاتانە دەكات كە لە بارسێلۆنا بووە.

پیانیچ لە لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا كە ڕۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە ووتی: لە كۆتا ڕۆژەكانی بازاڕی گواستنەوەدا بێشكتاش بە بەهێزی هەوڵی گواستنەوەی منیان دەدا.

هەروەها ووتیشی: نەمدەویست لە بارسێلۆنا بمێنمەوە لەبەر كومان ئەو كاتە ساڵێكی دیكەم لە دەست دەدا ئەوەم نەدەویست.

بەردەوام بوو ووتی: هیچ كەس لە هەڵوێستی كومان تێنەدەگەشت بەرامبەرم ، تەنانەت میسیش پێی ووتم وەرزی ڕابردوو بۆچی ڕێگەت پێنادا یاری بكەیت؟ ئایا هیج شتێك ڕوویداوە؟.

پیانیچ بە گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕیی لەگەل ئارسەر لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و لەلایەن كومانەوە چانسی بەشداریكردنی پێ نەدەدرا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button