ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا رێککەوتن

یاریگا
دوای هەوڵێکی زۆر دواجار یانەی مانچێستەر یونایتد توانی رەزامەندی یانەی بارسێلۆنا بۆ دەستبەرداربوون لە فرانکی دی یۆنگ ناوەڕاستکاری هۆڵەندی ئەو یانەیە بەدەست بێنێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دواجار کارگێری شەیتانە سوورەکان توانیان رەزامەندی بلاوگرانا بۆ دەستبەرداربوون لە ناوەڕاستکارە هۆڵەندیەکەیان بەرامبەر نزیکەی 65 ملیۆن پاوەند بەدەست بێنن و، چاوەڕێش دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێری داهاتوو ئەو یاریزانە گەشتی بەریتانیا بکات.

دی یۆنگ لەوەتەی ساڵی 2019 لە ریزەکانی بارسێلۆنا یاری دەکات و، پێشتر لە یانەی ئایاکسی هۆڵەندی لەژێر سەرپەرشتی راهێنەری ئێستای مان یونایت واتە تێن هاگ یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button