ئه‌وروپائیسپانیا

پیکێ لەگەڵ وێنەگرێک تووشی کێشە دەبێت

یاریگا
جێرارد پیکێ، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا کاتێک وێنەگرێک ویستویەتی وێنەیەکی بگرێک، مۆبایلەکەی لێ دەستێنێت و فرێ دەدات و پاشان شوێنەکە جێدێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای جیابونەوەی بەرگریکارەکەی بلاوگرانا لە شاکیرای هاوڕێ، بووەتە ئامانجی وێنەگران و، هەر کاتێک وێنەگرێک ئەیبینێت، هەوڵی گرتنی وێنەکەی دەدات، بۆیە کاتێک وێنەگرێک بەناوی جۆردی مارتین ویستویەتی وێنەی بگرێت، یاریزانەکە رووبەڕووی دەبێتەوە و، مۆبایلەکەی لێدەسێنێت و دەیشکێنێت.

وێنەگرەکە دەڵێت کاتێک پیکێ مۆبایلەکەی فڕێ دەدات، سواری ئۆتۆمبێلەکەی دەبێت و زۆر بە خێرایی شوێنەکە جێدێڵێت و، چەندین گلۆپی سووری ترافیکیش دەبەزێنیت.

بابەتی زیاتر

Back to top button