ئه‌مریکابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: بەیڵ پەیوەندی بە لۆس ئەنجلسی ئەمریكیەوە كرد

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی گاریس بەیڵی وێڵزی و یاریزانی پێشووی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پەیوەندی بە ڕیزەكانی لۆس ئەنجلسی ئەمریكیەوە كرد.

بەیڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پارچە ڤیدیۆیەكی خۆی بە درێسی یانە ئەمریكیەكەوە بڵاوكردەوە.

یاریزانەكەی پێشووی مێرینگی لەسەر ڤیدیۆیەكە نووسیویەتی: بەمزوانە دەتانبینم … لۆس ئەنجلس.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد گرێبەستەكەی بەیڵ لەگەڵ یانە ئەمریكیەكە تا ساڵی 2023 و هەڵبژاردنی نوێكردنەوەی بۆ ساڵی داهاتوو دەبێت.

بەیڵ لەگەڵ مەدرید بەشداری لە 258 یاریدا كرد و 106 گۆڵی تۆمار كرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button