ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

وادەی ئەنجامدانی هەردوو یاری كلاسیكۆی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئیسپانیا وادەی ئەنجامدانی هەردوو یاری كلاسیكۆی وەرزی 2022/2023ی خولی ئیسپانیا ئاشكرا كرد.

ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی پێشوو بە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەلمیریا دەست بە یاریەكانی وەرزی نوێی دەكات و كۆتا یاریشی بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو دەبێت.

هەرچی بارسێلۆناشە بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیكانۆ دەست پێ دەكات و كۆتا یاریش ڕووبەڕووی سێلتا فیگۆ دەبێتەوە.

چاوەڕوان دەكرێت هەردوو یاری كلاسیكۆی نێوان بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید لە هەفتەی 9 و 29 بەڕێوە بچێت.

لە یاریەكانی هەفتەی نۆدا لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە بەرواری 16ی مانگی 10ی 2022 یەكەم یاری كلاسیكۆی وەرزی نوێی خولی ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت.

هەروەها یاری گەڕانەوەش لە هەفتەی 29 لە یاریگای كامپ نۆو لە بەرواری 19ی مانگی 3ی 2023 بەڕێوە دەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button