ئیتاڵیائینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

گەڕانەوەی لوکاکو بۆ ئینتەر کۆتایی هات

رۆمیلو لوکاکو دەگەڕێتەوە ئینتەرمیلان و رەنگە هەر ئەمڕۆ بەفەرمی رابگەیەندرێت.

هەردوو رۆژنامەی کۆریێری دیلۆ سپۆرت و توتۆ سپۆرت، بڵاویان کردووەتەوە چێڵسی و  ئینتەر رێککەوتوون و رەنگە هەر ئەمڕۆ گواستنەوەکە رابگەیەندرێت.

گەڕانەوەی گۆڵکارە بەلجیکییەکە بە خواستن دەبێت بەرامبەر بە ١٠ ملیۆن یۆرۆ بۆ وەرزێک و دەگاتە ١٢ ملیۆن بەپێی ئاست و ئەنجام. لوکاکو لە دوو ساڵدا لەگەڵ ئینتەر لە نێوان ٢٠١٩ تا ٢٠٢١ ، ٦٤ گۆڵی بۆ ئینتەر تۆمارکرد بەڵام بۆ دووهەمجار گەڕایەوە چێڵسی و سەرلەنوێ شکستی هێنا لەو یانەیە پاش تۆمارکردنی ١٥ گۆڵ لە ٤٤ یاریدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button