ئه‌مریکائه‌وروپاگرنگترین

فیفا چەند گۆڕانکارییەکی لە یاساکانی تۆپی پێ راگەیاند

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئەوروپا لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا کە لە دەوحەی پایتەختی قەتەر بەڕێوەچوو، چەندین گۆڕانکارییەکی لە یاساکانی تۆپی پێ راگەیاند.

فیفا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، بریاریدراوە یاسای پێنج گۆڕانکاری وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و، لەمەودوا لە خوڵ و پاڵەوانتییەکان وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

لەلایەکی دیکەوە فیفا ئەوەشی بڵاوکردەوە لەمەودوا گۆڵپارێز بۆی نیە لە کاتی جێبەجێ کردنی لێدانی سزا، تەنها قاچێکی لەسەر هێڵی گۆڵ بێت و قاچێکی لەسەر هێل نەبێت، پێویستە لەمەودوا هەردوو قاچی تاوەکو لێدانی سزا لەسەر هێڵی گۆڵ بن.

یاسایەکی دیکە کە گۆڕانکاری بەسەردا کراوە ئەوەیە، هەر یاریزانێک ببێتە رێگر لەبەردەم گۆڵ کردن بە شێوەیەکی نایاسایی و لە هەر شوێنێکی یاریگا بێت، ئەوا راستەوخۆ بە کارتی سوور دەردەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button