ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: مانچێستەر سیتی گرێبەستی هالاندی ڕاگەیاند

یاریگا-

بەشێوەیەكی فەرمی یانەی مانچێستەر سیتی گرێبەستی ئیرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری پێشووی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی ڕاگەیاند.

كەمێك پێش ئێستا هەژماری فەڕمی مانچێستەر سیتی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر گرێبەستی ئیرلینگ هالاندی ڕاگەیاند و لەمڕۆوە یاریزانەكە بەشێوەی فەڕمی یاریزانی شینپۆشەكانی مانچێستەرە.

لە دوای ڕاگەیاندنی گرێبەستەكەی هالاند ووتی: ئەمڕۆ شانازیە بۆ خۆم و خێزانەكەم ، هەموو كات سەیری یاریەكانی مانچێستەر سیتیم دەكرد.

هەروەها ووتیشی: لەو باوەڕەدام لە شوێنێكی گونجاوام بۆ بەدەستهێنانی ئامانجەكانم، دەمەوێت گۆڵ تۆمار بكەم و نازناو ببەمەوە و وەك یاریزانی تۆپی پێ بەرەو پێشەوە بچم ، من متمانەم بە خۆمە كە دەتوانم لێرە ئەنجامی بدەم و ناتوانم چاوەڕوان بم بۆ دەستپێكردنەوەی وەرزی نوێ.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی كە بۆچی مانچێستەر سیتی هەڵبژارد گۆڵكارە نەرویجیەكە ووتی: یەكەم شت وپێش هەر شتێك بە بۆنەی باوكمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button