ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی دیبالا کراوە

یاریگا
پاولۆ دیبالا، دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی تاوەکو ئێستا چارەنوسی بۆ وەرزی داهاتوو یەکلایی نەکردووەتەوە و، یانەی ئینتەر میلانیش هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری نێرازۆری ئۆفەرێکی فەرمیان پێشکەشی یاریزانەکەی تانگۆ کردووە و ئامادەن ئەو یاریزانە بۆ ماوەی چوار وەرز بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە و، چاوەڕێ وەڵامی یاریزانەکە دەکەن.

رۆمانۆ هێمای بۆ ئەوەش کردووە هەردوولا گفتوگۆ لەسەر مووچە دەکەن و لێک نزیککەوتنەوەی باش لە نێوانیان هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button