ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پۆگبا: هێشتا بڕیارم نەداوە

یاریگا-پاوڵ پۆگبا رایدەگەیەنێت هێشتا یانەی وەرزی داهاتووی هەڵنەبژاردووە.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە لەگەڵ کۆتایی وەرز، ریزەکانی مانچێستەریونایتدی جێهێشت، ئەمڕۆش بۆ ئەنئینتەرەپتد وتی

“پەلە ناکەم لە بڕیاردان، سەرجەم لایەنە جیاوازەکان لێکدەدەمەوە پێش ئەوە، دەمەوێت یاری تۆپی پێ بکەم و خۆم بم، دەمەوێت چێژ لەوە وەربگرم کە دەیکەم بە پێچەوانەوە ناتوانم باشترینی خۆم بم، و ئەوەش لە هەموو شتێک گرنگترە. وەکو هەموو یاریزانێکی دیکە ئاستم باشتر دەبێت ئەگەر لەرووی دەروونییەوە ئاسوودە و ئازاد بم و ئاسوودەبم لەگەڵ ئەو کەسانەی یارییان لەگەڵ دەکەم و کارییان لەگەڵ دەکەم”.

لێدوانەکەی پۆگبا هاوکات بۆنی تانەدان لە مانچێستەریونایتدی لێدێت، لە ئێستادا بەگوێرەی پڕوپاگندەکانی بازاڕی گواستنەوە، داهاتووی ئەو یاریزانە لە نێوان یوڤێنتۆس و پاریس سان جێرمان دایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button