ئەفریقا

مانێ ڕیكۆردێكی مێژووی هەڵبژاردەكەی كرد بە ناوی خۆیەوە

یاریگا-

سادیۆ مانێ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی سەنیگال و یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی ڕیكۆردێكی مێژووی هەڵبژاردەكەی كرد بە ناوی خۆیەوە.

هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال و بەنین لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی ئەفریقای 2023 ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و سەنیگال توانی بە سێ گۆڵی مانێ بەرامبەر گۆڵێك یاریەكە بباتەوە.

دوای ئەو هاتریكە مانێ كۆی گۆڵەكانی بۆ هەڵبژاردەكەی گەیاندە 32 گۆڵ و بەوەش بوو بە گۆڵكاری مێژووی شێرەكانی تیرانگا.

گۆڵكارەكەی ڕێدز توانی ژمارەكەی هێنری كامارا بشكێنێت كە 31 گۆڵی بۆ سەنیگال تۆمار كردبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button