ئه‌ڵمانیاگرنگترین

ژمارەکان دەخاتەڕوو؛ بریکارەکەی نیکۆلاس جاکسن بێدەنگی دەشکێنێ

Yariga App

یاریگا –

دوای لێدوانەکانی ماکس ئێبێرلی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بایرن میونشن کە رایگەیاند بژاردەی کڕینی نیکۆلاس جاکسن چالاک ناکەن، بریکاری یاریزانە سەنیگالیەکەی چێڵسی بە خستنەڕووی ژمارەکانی هێرشبەرەکەی چێڵسی کە ئەم وەرزە بەخواستن لە بایرنە، بێدەنگی شکاند.

هێرشبەرە 24 ساڵییەکە هاوینی رابردوو بەخواستن لە بلووزەوە پەیوەندی بە باڤارییەکانەوە کرد بە جێگیرکردنی مەرجێک لە گرێبەستەکەیدا ئەگەر لە 40 یاریی جیاوازدا لای کەم 45 خولەک بەشداریی پێکرا، ئەوا بایرن بە ناچاری گواستنەوەکەی دەکاتە هەمیشەیی لە بەرامبەر بڕی 56 ملیۆن پاوەند. بەڵام جاکسن لەلایەن ڤینسینت کۆمپانیەوە ئەو هەلەی پێنەدرا، ئەوە بەتایبەت کە هاری کەین بەدرێژایی ئەم وەرزە لووتکەی ئاستی گۆڵکاریی خۆی پێشکەش دەکات.

یانەیەکی پرێمەرلیگ هەوڵی گواستنەوەی نیکۆڵاس جاکسن دەدات

لە کاردانەوەی بڕیارەکەی بایرن میونشندا، دیۆمانسی کامارای بریکاری جاکسن لە ئیسنتاگرامی تایبەت بەخۆی، لەو بەرگریکردن لە ئەستێرە سەنیگالیەکە نووسیویەتی

نیکۆ وەزرێکی نایابی بەڕێکدەکات. لە 28 یارییدا 10 گۆڵی تۆمارکردووە. پاڵەوانی ئەفریقایە، پاڵەوانی ئەڵمانیایە و سەرکەوتووە بۆ فیناڵی جامی ئەڵمانیا. کەچی بایرن میونشن نەیویست بژاردەی کڕینەوەی هەمیشەیی چالاک بکات. ئێستا نیکۆ بە رێژەی 100% بیری لە یاریی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگە بەرامبەر پاریس سانجێرمان کە ساتێکی زۆر گرنگە بە لای یاریزانەکە و یانەکەشی.

سەبارەت بە داهاتووی یاریزانەکە، کامارا ئەوەشی نووسیوە

بایرن دامەزراوەیەکی زۆر گەورەیە. گرنگترین شتیش بۆ نیکۆ ئەوەیە تا کۆتایی وەرزەکە زۆرترین نازناو بباتەوە. بۆ داهاتووش، کێ دەتوانێ پێشبی بکات؟ باوەڕ بە پرۆسەکە بهێنە و ئەوکات هەمووشتێ ئەگەری هەیە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button