
یاریگا –
بایرن میونشن بە فەرمی رایگەیاند کە گرێبەستی نیکۆلاس جاکسۆن ناکاتە هەمیشەیی و ئەم هاوینە یاریزانەکە دەگەڕێتەوە بۆ یانەی چێڵسی.
جاکسۆن وەرزی رابردوو بە خواستن پەیوەندی بە بایرنەوە کرد بە مەرجێک کە ئەگەر لە 40 یاریی جیاوازدا بەلایەنی کەمەوە 45 خولەک یاریی بکات، بایرن ناچار دەبێت بە بڕی 56 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.
بەڵام بەهۆی ئەوەی جاکسن یەدەکی هاری کەین بوو، نەیتوانی ئەو مەرجانە جێبەجێبکات. ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن رایگەیاند بژاردەی کڕینی جاکسن کارا ناکەن.
سەرەڕای ئەوەی لەم دواییانەدا جاکسن ئاستێکی بەرز پێشکەشدەکات و لە حەوت یاریی رابردوودا پێنج گۆڵی کردووە، بەڵام پەیوەندی نێوان یاریزانەکە و یانەی چێڵسی تێکچووە، بە تایبەت دوای ئەوەی چێڵسی هەوڵیدابوو لە نیوەی وەرزدا بە ناچاری بیگەڕێنێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی تۆک سپۆرت، یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەیەوێت هێرشبەرە 24 ساڵانییەکە بگوازێتەوە ریزەکانی یانەکەی.
ئیدی هاو،راهێنەری نیۆکاسڵ، جاکسنی خستووەتە لیستی داواکارییەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری یانەکەی لە وەرزی داهاتوودا.
Newcastle to target Nicolas Jackson as Bayern Munich confirm exit https://t.co/Beo7Gp9MmK
— talkSPORT (@talkSPORT) April 26, 2026



