ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ هاندەرانی لیڤەرپوول

یاریگا
شاندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە مەبەستی رووبەڕووبونەوەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، گەشتی پاریسی پایتەختی فەرەنسایان کرد و، تیاگۆ ئالکانتارای ناوەڕاستکاری ئیسپانی ئەو یانەیەش لەگەڵ یانەکەی گەشتی فەرەنسای کردووە.

هەژمارەی فەرمی یانەی لیڤەرپوول لە تۆڕی کۆمەڵەیەتی تویتەر بڵاویکردەوە، لە گەشتەکەی شاندەکەی یانەکەیان، سەرجەم یاریزانەکان هەن لەوانەش ناوەڕاستکارە ئیسپانیەکە، سەرەڕای ئەوەی چەند رۆژێکە ئەو یاریزانە بەهۆی پێکان لە یانەکەی دابڕاوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشداری کردنی لە یارییەکە یەکلایی نەبووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە جۆ گۆمێز و فابینهۆ ئەو دوو یاریزانەش کە پێکانیان هەبوو، لە دوو رۆژی رابردوو بەشداری راهێنانەکانی یانەکەی کردووە و، چاوەڕی دەکرێت بۆ یارییەکە ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button