ئه‌مریکائه‌وروپائینگڵته‌را

دوو یانە کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی خێسۆس دەکەن

یاریگا
گابریێل خێسۆس، گۆڵکاری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی بریاریداوە ئەم هاوینە یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی تەلەگرافی بەریتانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارەکەی ستیزن بەهۆی کەم یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکەی و لە ترسی لەدەستدانی مۆندیالی داهاتوو، بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت. بەم هۆیەوە هەردوو یانەی ئارسێناڵ و تۆتێنهام کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی دەکەن.

پێشتر تەنها ئارسێناڵ لەسەر هێل بوو بۆ گواستنەوەی خێسۆس، بەڵام ئێستا کۆنتی داوای لە کارگێری تۆتێنهام کردووە ئەو یاریزانە بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button