ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرامۆندیال

خێسۆس ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
گابریێل خێسۆس، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەڕازیل بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە، نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.

کەناڵی Sport tv بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی سامبا بەهۆی ئەو پێکانەی لە ئەژنۆی تووشی بووە، پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و بەم هۆیەوەش نزیکەی سێ مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت و، ناتوانێت بەشداری یارییەکانی هەڵبژاردەکەی و هەروەها یانەکەشی بکات.

خیسۆس ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی ئارسێنال توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات، بۆیە پێکانەکەی بووەتە جێگەی نیگەرانی هاندەرانی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button