ئه‌مریکائه‌وروپائینگلتەرا

خێسۆس لەگەڵ یانەیەک گەیشتووەتە رێکەوتن

‎‎یاریگا-
‎گابریێل خێسۆس، هێرشبەری بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی چیدیکە بەرگەی یەدەک بوون ناگرێت و بریاریداوە یانەکەی جێبێڵێت.

‎رۆژنامەنوسی وەرزشی Jorge nicola ئاشکرای دەکات، هێرشبەری ستیزن لەگەڵ یانەی ئارسێناڵ گەیشتووەتە رێکەوتن و تەنها ماوە یانەکەی رازی بێت بۆ دەستبەرداربوونی، ئەگەر یانەکەشی رازی نەبێت، ئەو کات گەنەرز تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی چاوەڕێ دەکات.

‎خێسۆس لە ساڵی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی کۆتایی دێت، هەفتەکانی رابردوو دەنگۆی گرنگیدانی بارسێلۆناش بەم یاریزانە بڵاوبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button