ئاسیا

نێیمار لەسەر دەنگۆکانی ئەم دواییە قسەی خۆی کرد

یاریگا

نێیمار دادیلڤا ئەو هەواڵانەی سەبارەت بە ناڕازیبوونی لە بارودۆخی خۆی لە یانەی هیلال و داواکارییەکەی بۆ دەرکردنی خۆرخێ خێسۆس رەتدەکاتەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو دەنگۆیەک بڵاوبووەوە، گوایە هێرشبەرە بەڕازیلیەکە بەهۆی یەکسانبونەکەی دوایین یاریی لەگەڵ راهێنەری یانەکەی بووەتە دەمەقاڵێ و دواتریش داوای لە یانەکەی کردووە راهێنەرەکەی دوور بخرێتەوە.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو دەنگۆیانە نیمۆ لە پۆستێکدا بڵاویکردەوە

درۆیە… پێویستە واز لە باوەڕکردن بەم شتانە بهێنیت. پەیجەکانی وەک ئێوە کە ملیۆنان فۆڵۆوەریان هەیە نابێت ئەم هەواڵە ساختەیە بڵاوبکەنەوە. بە ڕێزەوە داواتان لێدەکەم واز لە بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە بهێنن چونکە زۆر بێ ڕێزییە

بابەتی زیاتر

Back to top button