ئه‌وروپائیسپانیا

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی یانەكەی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر كادێز بڵاوكردەوە.

وا بڕیارە سبەینێ یەكشەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان كادێز لە یاریگای خۆیدا میوانداری ڕیاڵ مەدرید بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 37ی خولی ئیسپانیا.

لە لیستەكەدا هەریەك لە كۆرتوا ، مارسێلۆ ، ئالابا ، مۆدریچ ، ڤینیسیۆس ، بێنزیما ، بەیڵ و ئیسكۆ نابیندرێن و هازارد ، سیبایۆس ، كارڤاخال و ئەسینسیۆ گەڕاونەتەوە.

لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی ڕیاڵ مەدرید:

بابەتی زیاتر

Back to top button