ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

فەرمی: ئالابا بەشداری یارییەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ناکات

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەهۆی پێکان بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر مانچێستەر سیتی ناکات.

کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری شاهانەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یاری شەوی داهاتووی یانەکەی گووتی، بەرگریکارەکەیان بەهۆی پێکان بەشداری راهێنانەکانی ئەمڕۆی نەکردووە، بۆیە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ستیزن لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ بەشداری ناکات.

ریال مەدرید لە کاتێکدا شەوی داهاتوو لە یاری گەڕانەوە میوانداری مان سیتی دەکات، یاری چوونیان بە ئەنجامی 3-4 لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دۆڕاندووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button