ئیسپانیا

مارکا: مەدرید ئەستێرەیەکی بۆ جەنگی سیڤیلیا لەدەستدا

ریاڵ مەدرید بە بێ دەیڤد ئالابا دەبێت بۆ یارییەکەی رۆژی یەکشەممە بەرامبەر سیڤیلیا.

لە هەفتەی نوێی لالیگادا،  مەدرید میوانداری سیڤیلیا دەکات و پێویستی بە بردنەوەیە بۆ مانەوە لە پلەی یەکەمدا بەڵام راگەیەندرا ئالابا بۆ ئەو  یارییە ئامادەنابێت پاش پێککرانی لە یاری شەوی چوارشەممەدا بەرامبەر شێریف.  سەرچاوەکە دەشڵێت هازارد لە نەخۆشییەکەی چاک بووەتەوە بەڵام هێشتا لاوازە و پێناچێت بۆ ئەو یارییە ئامادەبێت، بەڵام فێدی ڤاڵڤێردی گەڕاوەتەوە مەشقە بە کۆمەڵەکان.

مەدرید ٣٠ خاڵ هەیە لە پلەی یەکەمدایە و سیڤیلیا تەنها دوو خاڵ لە دوایە و لە پلەی سێهەمە.

بابەتی زیاتر

Back to top button