ئه‌وروپائیسپانیا

ئالابا: بە ئاستی لیڤاندۆڤسكی سەرسام نەبووم

یاریگا-

داڤید ئالابای نەمسای و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە كە تووشی سەرسوڕمان نەبووە بە ئاستی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی و هاوتیمی پێشووی لە بایرن میونشن.

لە لێدوانێكیدا كە ڕۆژنامەی سپۆرت بڵاویكردووەتەوە ئالابا ووتی: سەرسام نەبووم بە ئاستی لیڤاندۆڤسكی بە باشی دەیناسم كاتێك لە بایرن بووین.

هەروەها ووتیشی: ئەوەی لیڤاندۆڤسکی لە ئێستادا لە ئیسپانیا دەیکات، چەند ساڵێک لە بایرن میونشن بە چاوی خۆم سەیریم کردووە.

بەردەوام بوو ووتی: لیڤا یەكێكە لە باشترین هێرشبەرەكانی جیهان چەندین جار ئەوەی سەلماندووە وەك چۆن لەم وەرزەشدا ئەنجامیداوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button