ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراچامپیۆنزلیگ

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید لەوانەیە بۆ یاری بەرامبەر مان سیتی ئامادە نەبێت

‎‎یاریگا-
‎یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی رووبەڕووی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەبێتەوە ئەستەمە بۆ ئەم یارییە داڤید ئالابا بەشداری بکات.

‎رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارە نەمساییەکەی شاهانەکان لە رانیدا تووشی پێکان بووە و هەموو ئەگەرەکان باس لەوە دەکەن ئەو یاریزانە ئەستەمە بۆ یاری داهاتووی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ ئامادەبێت.

‎سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بریارە سبەی ئالابا پشکنینێکی دیکەی بۆ بکرێت و پاشان بریار لەسەر چارەنوسی بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button