ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

جەیمس هەوڵی جێهێشتنی یانەکەی دەدات

یاریگا
رێس جەیمس، بەرگریکاری باڵی راستی یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی جێهێشتنی یانەکەی دەدات و دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە بکات.

رۆژنامەی دێفێنسا سێنترالی ئیسپانی ئاشکرای دەکات، بەرگریکارەکەی بلوز ئاگاداری ئەوەیە کە شاهانەکان گرنگی پێدەدەن، بۆیە دەیەوێت بەرپرسانی یانەکەی رازی بکات دەستبەرداری بن، بۆ ئەوەی بتوانێت پێشکۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی پەیوەندی بە یانە ئیسپانیەکەوە بکات.

جەیمس هاوینی 2023 گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و، دەنگۆیەکیش هەیە کارگێری ریال مەدرید دەیەوێت دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button