ئینگلتەرا

چێڵسی ماوەی دووركەوتنەوەی ڕیس جەیمسی لە یاریگاكان ئاشكرا كرد

یاریگا-

یانەی چێڵسی ئینگلیزی ماوەی دووركەوتنەوەی ڕیس جەیمسی ئینگلیزی و بەرگریكاری باڵی ڕاستی یانەكەی لە یاریگاكان ئاشكرا كرد.

لە یاری ڕابردووی چێڵسی بەرامبەر بۆرنمۆس جەیمس بەهۆی پێكانەوە یاریگای جێهێشت.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا یانە لەندەنیەكە ئاشكرایكرد كە بەهۆی ئەو پێكانەی جەیمس لە ئەژنۆیدا تووشی بووە و بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەریەوە چاوەڕوان دەكرێت مانگێك لە یاریگاكان دوور بكەویتەوە.

لە بەیاننامەكەشدا ئەوە دووپاتكراوەتەوە كە دوای چاكبوونەوەی یاریزانەكە دووبارە لە هەمان شوێن تووشی پێكان بووەتەوە.

بەهۆی پێكانەوە بەرگریكاریە ئینگلیزیەكە نەیتوانی بەشداری لە یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button