ئه‌وروپامۆندیال

فەرمی: جەیمس ناتوانێت بەشداری جامی جیهانی بكات

یاریگا-

ڕیس جەیمس، بەرگریكاری یانەی چێڵسی و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دووپاتیكردەوە كە بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ بكات.

جەیمس لە یاری یانەكەی بەرامبەر میلان لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا تووشی پێكان بوو.

بەرگریكارەكەی ئینگلاند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند كە بەهۆی پێكانەوە ناتوانێت بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی بكات.

چاوەڕوان دەكرێت ڕۆژی هەینی ساوسگەیتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لیستی كۆتایی یاریزانەكانی هەڵبژاردەكەی بۆ یاریەكانی جامی جیهانی بڵاوبكاتەوە.

ئینگلتەرا لە كۆمەڵەی دووەم دێت شانبەشانی هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئەمریكا، ئێران و وێڵز.

بابەتی زیاتر

Back to top button