ئینگلتەرا

پەیامی ڕیس جەیمس دوای پێكانە سەختەكەی

یاریگا-

ڕیس جەیمسی ئینگلیزی و بەرگریكاری باڵی ڕاستی یانەی چێڵسی ئینگلیزی پەیامێكی بڵاوكردەوە دوای پێكانەكەی لە یاری شەوی ڕابردووی یانەكەی تووشی هات.

چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بۆرنمۆسی كرد و یاریەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی حەڤدەیەمی خولی ئینگلیزیدا.

لە خولەكی 53ی یاریەكەدا جەیمس تووشی پێكانێكی سەخت هات و بەهۆیەوە یاریگای جێهێشت.

هەروەها بەرگریكارەكەی ئینگلتەرا بەهۆی پێكانەوە نەیتوانی بەشداری یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لەگەڵ هەڵبژاردەكەی بكات.

جەیمس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و نووسیویەتی: ” 2022 سەختترین ساڵ بووە تا ئێستا لە ژیانمدا، تەنها دەمەوێت سوپاسی هەمووتان بكەم بۆ ئەو پاڵپشتییە گەورەیەتان، زۆر كاریگەری خۆمم لەسەر بووە، بەڵام دەبێت مامەڵە لەگەڵ هەموو ئەو شتانە بکەم کە بەسەرمدا دێت و ئێستا هەوڵی ئەوە دەدەم ئەنجامی بدەم، خۆشم دەوێن، ساڵی داهاتوو یەكتر دەبینینەوە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button