خوله‌کانی دیکە

مانچێستەر یونایتد و تێن هاگ گەیشتنە رێکەوتن

یاریگا
دواجار کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی توانی ئێریک تێن هاگ راهێنەری هۆڵەندی یانەی ئایاکس رازی بکات وەرزی داهاتوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەیان بگرێتە ئەستۆ.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، شەیتانە سوورەکان لەگەڵ راهێنەرە هۆڵەندیەکە گەیشتنە رێکەوتن و وەرزی داهاتوو راهێنەرایەتی یانەکەیان دەکات.

رۆمانۆ بڵاویشی کردەوە کارگێری مان یو لەگەڵ یانە هۆڵەندیەکە لە گفتوگۆی کۆتاییدایە و چاوەڕێ دەکرێت سبەی بە فەرمی هەواڵەکە ئاشکرا بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button