ئینگلتەرا

تیمەکەی تێن هاگ رەخنەباران دەکرێت

مانچێستەر یونایتد و ئێریک تێن هاگ لەژێر فشارێکی توند دان پاش شکستە گەورەکەی ئێوارەی ئەمڕۆیان بەرامبەر بۆرنمۆس.

دوێنێ تێن هاگ خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگی 11 و هاری مەگوایەر باشترین یاریزانی پریمەرلیگیان بردەوە. ئەمڕۆش بە ئەنجامی 3-0 بە بۆرنمۆس دۆڕان ، ئەمەش دووهەم دۆڕانیانە لە کۆی سێ یاری مانگی12دا.

دوای شکستەکەیان گاری لینیکەر نوسیوییەتی

هەرگیز کەس هەبووە پێشتر خەڵاتی باشترین راهێنەری مانگ بباتەوە و دەریش بکرێت لەهەمان کۆتایی هەفتەدا ؟

گاری نیڤڵ، ئەستێرەی مێژوویی یونایتد لە دوو تویتی جیاوازدا  نوسیوییەتی

بە بەردەوامی ناجێگیر! ئەنجامێکی قێزەون. ئێستا سەیری کورتکراوەی یارییەکەم کرد، 3-0 ئەنجامێکی باش بوو کە تەنها بەوە دۆڕاین!

 

هەروەها مایکڵ ئۆوێن زیاتر روونکردنەوەی داوە و نوسییویەتی

 هیچ ئەرێنییەک لەم مان یونایتدەی ئێستا بەدی ناکەم. لە جام دەرکران، لە خولی پاڵەوانەکان نزیکن لە دەرکردن لە قۆناغی کۆمەڵەکان. هیچ هیوایەکی بردنەوەی خولیان نیە. گرێبەستە تازەکانیان  یاریزانی ئاسایین، ئاستی زۆر خراپ و راهێنەرەکەشیان کێشەی لەگەڵ یاریزانەکان هەیە. هیچ ناسنامەیەکیان نیە لە نێو یاریگا، لاواز…

 

 

سێ یاری داهاتووی مانچێستەر یونایتد بەرامبەر بایەرن میونشن، لیڤەرپوول و وێستهامە وبە دۆڕان بەرامبەر باڤاری راستەوخۆ ماڵئاوایی لە خولی پاڵەوانەکان دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button