ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ڤایرۆسی فیفا خەریكە مانچێستەر یونایتد لە ناو دەبات

یاریگا –

تا دێت هەواڵی پێكرانی زیاتری یاریزانەكانی دەگات بە ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی لە هەفتەی فیفادا.

شەوی رابردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یاریگای خۆیدا میوانداری هەڵبژاردەی ماڵتای كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی ئینگلیزەكان كۆتایی هات.

یانە ئەورووپییەكان هەمیشە گلەیی لە فیفا دەكەن بەهۆی یارییە نێودەوڵەتیەكانەوە و بە ڤایرۆسی فیفا ناوی دەبەن، بەهۆی ئەو پێكانانەی لەو ماوەیەدا بەرۆكی یاریزانەكان دەگرێت.

بەپێی زانیاریەكانی رۆژنامەی زە سەن ماركۆس راشفۆرد لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر ماڵتا تووشی پێكا بووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەهۆی ئەو پێكانەوە راشفۆرد نەیتوانیووە یارییەكە تەواو بكات ولە خولەكی 61ی یارییەكەدا یاریگای جێهێشتووە و كۆل پالمەر لە جێگای بەشداری كردووە.

راشفۆرد یەكەم یاریزانی شەیتانە سوورەكان نیە لەم هەفتەیەدا تووشی پێكان دەبێت و پێشتر ئاندرێ ئۆنانای گۆڵپارێز تووشی پێكان بووە.

بەوەش ژمارەی یاریزانە پێكراوەكانی مانچێستەر یونایتد بۆ 12یاریزان بەرزبوویەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button