ئینگلتەرا

تێن هاگ رۆیشتنی یاریزانێکی یانەکەی لە گواستنەوەی هاوینە راگەیاند

ئێریک تێن هاگ ئەمڕۆ رایگەیاند دۆنی ڤان دی بیک لە گواستنەوەی زستانەدا یانەکە جێدەهێڵێت.

ناوەڕاستکارە هۆڵەندییەکە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە یونایتدەوە کردووە بە تەواوی ئاستی دابەزیووە و بە دەگمەنیش یانەکە هیچ چانسێکی یاریکردنی پێداوە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی ئەمڕۆی بەر لە یاری نێوان یونایتد و نیوکاسڵ، پرسیاری ڤان دی بیک لە راهێنەرەکە کرا لەسەر ئەوەی گووایە لە زستان دا دەڕوات تاوەکو زیاتر یاری بکات، ئەویش وتی

بەڵێ پێم وایە ئەو پێویستە زیاتر یاری بکات، ئەو وەک پێویست لەگەڵ ئێمە دەرنەکەوت بەهۆی کێشە لە توانای جەستەییدا بەڵام ئێستا باشە و پێویستە بچێتە شوێنێکی دیکە تاوەکو یاری بکات و کاروانی خۆی بگەڕێنێتەوە سەر رێچکەی راست.

ناوبراو لەم وەرزەی پریمەرلیگ تەنها لە یەک یاریدا وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button