ئه‌وروپائیسپانیا

كیلیان هازارد باس لە داهاتووی براكەی دەكات

یاریگا-

كیلیان هازارد ، برای ئیدین هازاردی بەلجیكی و یاریزانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە داهاتووی براكەی دەكات.

كیلیان هازارد لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی: ئیدین هازارد ڕیاڵ مەدرید جێناهێڵێت تا نەیسەلمێنێت كە بەهێزە لێرە ، ئەوە هەڵوێستی ئەوە لە هەر یانەیەك كە یاری كردبێت ، نایەوێت بڕوات و لەو باوەڕەشدانیم كە بڕوات.

هەروەها ووتیشی: ئەگەر فلۆرینتینۆ پێرێز بیەوێت كە بڕوات و هیچ هەلێكی یاریكردنی پێنەدرێت ئەوا من گومانم هەیە كە بمێنێتەوە ، بەڵام من دڵنیاتان ئەكەمەوە ئەوەی لە توانایدا بێت ئەیكات نۆ ئەوەی بیسەلمێنێت كە باشترینی ڕیاڵ مەدریدە.

هازارد لەم وەرزەی خولی ئیسپانیدا بەشداری لە 17 یاریدا كردووە و هیچ گۆڵێكی تۆمار نەكردووە و یەك گۆڵی درووست كردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button