ئه‌وروپائیسپانیا

ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هازارد بە خواستن بداتە یانەیەك

یاریگا-

ئیدارەی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەیانەوێت ئیدین هازاردی بەلجیكی بەشێوەی خواستن بدەن بەیانەیەك.

لەهاوینی 2019 هازاردلە چێڵسیەوە پەیوەندی بە ڕیزەكانی ڕیاڵ مەدریدەوە كرد بەبڕی 100 ملیۆن یۆرۆ و پێكانە یەك لە دوای یەكەكان ڕێگای نەدا هازارد هەمان ئاستی خۆی لەگەل چێڵسی لە یانە شاهانەكەش پێشكەش بكات.

بەپێی زانیاریەكانی بەرنامەی كواترۆی ئیسپانی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت وەرزی داهاتوو هازارد بەشێوەی خواستن پێشكەشی یانەیەك بكات.

هەمان بەرنامە ئاشكرایكردووە ڕیاڵ مەدرید تاكە مەرجی ئەوەیە ئەو یانەیەی كە هازاردی دەوێت ئامادە بێت موچەكەی بدات كە 15 ملیۆن یۆرۆیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button