ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

‎بارسێلۆنا بەردەوامە لەسەر هەوڵەکانی بۆ رازی کردنی عوسمان

یاریگا
‎عوسمان دێمبلی، یاریزانی فەرەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا تاوەکو ئێستا گرێبەستەکەی نوێ نەکردووەتەوە، کارگێری یانەکەشی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

‎فاریزیۆ رمانۆ، رۆژنامەنوسی بەناوبانگی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، ماتیۆ ئالیمانی بەرێوەبەری وەرزشی بلاوگرانا، بەم دواییە لە مەغریب چاوی بە موسا سیسۆکۆ بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە فەرەنسیەکە کەوتووە و، هەردوولا قسەی نوێیان لەسەر داهاتووی ئەو یاریزانە کردووە.

‎عوسمان هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا کۆتایی دێت و، تاوەکو ئێستا چەندینجار داواکاری یانەکەی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.

Back to top button