ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ستۆیچکۆڤ: ناکرێت لە دێمبێلێ خۆش ببن

هریستۆ ستۆیچکۆڤ یەکێک لە ئەفسانە مێژووییەکانی بارسا دەڵێت نابێت یانەکە لێبووردەبن لەگەڵ عوسمان دێمبێلی.

کەیسی عوسمان زیانێکی زۆری بە بارسا گەیاندووە و ئەو یاریزانەش رازی نیە بە موچەیەکی  کەمتر لە ئێستا بمێنێتەوە.

هریستۆ ئەمڕۆ وتی “پێم وایە دێمبێلی هەڵە و ناکرێت لێی ببورن. ئەو دەزانێت هاندەران چیتر پشتیوانی ناکەن، دەبێت شێوازی بیرکردنەوەی بگۆڕیت. کێشەی ئەو ئەوەیە کە لە مێژووی یانەکە تێناگات. من گرنگی بەوە نادەم بارسا چەند پارەی پێدەدەن بەڵکو ئەوەم لا گرنگە لە نێو یاریگا چی دەکات، ئەو کوالیتی بەرزی هەیە و یاریزانێکی خێرایە بەڵام چواردەورەکەی کێشەیە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button