ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

فەرمى: سزاى كارتە سوورەکەى دێمبێلێ دیاریکرا

دواى کرانە دەرەوەى عوسمان دێمبێڵێ لە یارى بەرامبەر سێڤییا، ئەمڕۆ بەفەرمى یەکێتى تۆپى ئیسپانیا سزاى یاریزانەکەى راگەیاند.

ئەمڕۆ بەفەرمى یەکێتى تۆپى پێی ئیسپانیا سزاکەى دێمبێلى راگەیاند و یاریزانەکە بۆ دوو یارى سڕدەکرێت، بەم پێیەش بێت بارسێلۆنا بۆیارى بەرامبەر ئیبار و یارى کلاسیکۆش لەتواناکانى کەڵەشێرە فەرەنسییەکە بێبەش دەبێت.

عوسمان دیمبێلێ، لەگەڕى پێشووى لالیگا و بەرامبەر سێڤییا کە یارییەکەیان بە چوار گۆڵى خاوێن بردەوە، بەهۆى دەمەقاڵێ و قسەوتن بە ناوبژیوانى یارییەکە کارتى سوورى بەڕوودا بەرزکرایەوە. دواى یارییەکەش ماتیۆ لاهۆزى ناوبژیوانى یارییەکە لە راپۆرتى کۆتایی یاریی ئاماژەى بەوەکرد کە دێمبێلێ سوکایەتى پێکردووە و سەرەنجام ئەمڕۆ بۆ دوو یارى سڕکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button