ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئەمڕۆ عوسمان و بارسا کۆدەبنەوە

Yariga App

یاریگا-عوسمان دێمبێلێ و بارسێلۆنا جارێکیتر کۆدەبنەوە بۆ یەکلاییکردنەوەی داهاتووی ئەو یاریزانە.

بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار، عوسمان  ئاگادارە مانەوە لە بارسا مانای ئەوەیە کە دەبێت بە پارەیەکی کەمتر رازی بێت و ژمارەیەکی زۆر گرێبەستی پێگەیشووە بە موچەی بەرزتر، بەڵام بوونی چاڤی هێرناندێز هاوکێشەکەی گۆڕیووە و ئەگەری مانەوەی ئەو یاریزانە لە ئاردایە.

سەرچاوەکە دەڵێت، عوسمان هیچ بڕیارێکی نەداوە هێشتا، ئەوەی گۆڕاوە بۆچوونی ئەو یاریزانەیە لەسەر یانەکە،  هەروەها رەنگە بارساش هەوڵبدات کەمێک گرێبەستەکەیان باشتربکەن.

لەوکاتەوەی چاڤی بووەتە راهێنەری بارسا، بەردەوام عوسمان یاریزانێکی گرنگی ئەو راهێنەرە بووە و توانیوییەتی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە سەرەڕای  هاتنی تراورێ و فێران تۆرێس.

بابەتی زیاتر

Back to top button