ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پەیوەندیکردنی ئەستێرەیەکی مۆناکۆ بە ریاڵ مەدریدەوە رەتدەکرێتەوە

یاریگا-بەڕێوبەری کارەکانی ئاورێلین چوامێنی ئەستێرەی مۆناکۆ سەرجەم ئەو هەواڵانە رەتدەکاتەوە گووایە لەگەڵ ریاڵ مەدرید رێککەوتوون.

ناوەڕاستکارە فەڕەنسییەکە سەرنجی یانە گەورەکانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و هەواڵی ئەوە هەبوو هاوینی داهاتوو رووبکاتە ریاڵ مەدرید، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار لە زاری بەڕێوبەری کارەکانییەوە رایگەیاند ئەو هەواڵە سەرلەبەری درووست کراوە و بوونی نیە.

جگە لە مەدرید، یانەکانی چێڵسی ، مان یونایتد و لیڤەرپوولیش ئارەزووی ئەو یاریزانە دەکەن.

چوامێنی ئەم هەفتەیە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر کۆت دیڤوار تۆمارکرد و بە باشترین یاریزانی یارییەکەش دەستنیشانکرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button