ئه‌وروپائیسپانیا

” هەرگیز یاری بۆ بارسێلۆنا ناكەم ”

یاریگا-

یەكێك لە ئەستێرەكانی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دووپاتیكردەوە هەرگیز یاری بۆ بارسێلۆنا ناكات.

فیدی ڤالڤێردی ئۆرۆگوای و ئەستێرەی یانە شاهانەكە لە لایڤێكدا ووتی: وەك ڕێزێك بۆ ڕیاڵ مەدرید و ئەوەی پێشكەشی كردووم ، هەرگیز یاری بۆ بارسێلۆنا ناكەم.

هەروەها ووتیشی: ڕیاڵ مەدرید ژیانی گۆڕیم ، لە یەكەم ڕۆژەوە كە ئەو درێسەم پۆشیووە و هەمیشەش دەڵێم ڕیاڵ مەدرید باشترین یانەی جیهانە.

سەبارەت بە كلاسیكۆ ناوەڕاستكارە ئۆرۆگوایەكە ووتی: هیچ كلاسیكۆیەكی یەكلاكەرەوە نیە ، ئێستا شتەكە جیاوازە ، بەڵام هەموو كات یاری بارسێلۆنا و ڕیاڵ مەدرید هەمووان حەز بە بینینی دەكەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button