ئه‌وروپاجیهانمۆندیال

دادگای CAS بریاری یوێفا و فیفا پەسەند دەکات

یاریگا
دوای هێرشەکانی حکومەتی رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا، فیفا و یوێفا بریاریدا سەرجەم یانەکان و هەڵبژاردەی تۆپی پێ ئەم وڵاتە لە سەرجەم چاڵاکیەکان سڕ بکات.

رۆژنامەی ئاتلێتیکی بەریتانی بڵاویکردەوە، دوای سڕ کردنی هەڵبژاردە و یانەکانی رووسیا، داواکارییەکە پێشکەش بە دادگای وەرزشی جیهانی CAS و ئەو دادگایەش بریارەکەی پەسەند کردووە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، فێدراسیۆنی تۆپی پێ رووسیا هیوایەکیان ماوە بۆ هەڵگرتنی ئەم سزایە و، ئەوانیش سکاڵایەکیان لە دادگاکە لە دژی فیفا و یوێفا تۆمار کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button