ئیتاڵیاگرنگترین

تامی ئەبراهام نزیکە لە شکاندنی ژمارەیەکی پێوانەیی باتیستوتا

تامی ئەبراهام ئەستێرەی یانەی رۆما دەتوانێت بە ئاسانی ژمارە پێوانەییەکەی گابریێل باتیستوتا و ڤینچێنزا مۆنتێلا بشکێنێت وەکو گۆڵکاری یانەکە لە یەکەم وەرزیدا.

پێشتر باتیستوتا و مۆنتێلا توانیبوویان لە یەکەم وەرزیان لەگەڵ یانەکە ٢١ گۆڵ تۆماربکەن، بەڵام لاوە ئینگلیزییە لە ئێستاوە توانیوییەتی ٢٠ گۆڵ بۆ یانەکە تۆماربکات و تا کۆتایی وەرز تەنها دوو گۆڵی دیکەی دەوێت تاوەکو ئەو ژمارە پێوانەییە بشکێنێت.

ناوبراو هاوینی رابردوو بەرامبەر بە ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە چێڵسییەوە گوێزرایەوە پایتەخت و گومان هەبوو لە تواناکانی بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردن لە بلوز بەڵام لە ماوەیەکی کەمدا بووە ئەستێرەی یەکەمی تیمەکەی خۆزێ مۆرینهۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button