ئینگڵته‌رابازاڕی گواستنه‌وه‌

هاری ماگوایر لە دووڕیانی هەردوو مانچستەرەکەدا گیری خواردووە

یاریگا- هەردوو یانە گەورەکەی شاری مانچستەر لە کێبڕکێی تونددان بۆ پەلکێشکردنی هاری ماگوایری بەرگریکاری یانەی لیستەر سیتی.

بۆ ئەو مەبەستەش هەریەکە و بڕی 65 ملیۆن یۆرۆی خستۆتە سەر مێزی مامەڵەکردنەکە، بەڵام یانەکەی داوای زیاتر دەکات لەپێناو دەستبەرداربوونی بەرگریکارەکەی.

تۆڕی سکای سپۆرتسی بەریتانیی هەواڵەکەی بڵاو کردۆتەوە و ئەوەشی خستۆتە ڕوو کە گفتوگۆ لەو بارەیەوە لە ئارادا هەیە، بەڵام لیستەر بە کەمتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ قایل نابێت.

سیتیزنس بۆ شوێنگرەوەی ڤینسنت کۆمپانی و مانچستەر یونایتدیش بۆ پڕکردنەوەی بۆشاییە گەورەکەی لە دڵی بەرگری شەیتانەسوورەکاندا ماگوایریان کردۆتە ئامانج.

بابەتی زیاتر

Back to top button