ئینگلتەرا

هەوڵی هاوڕێکانی دی بروین تاوەکو بەرامبەر یونایتد باش یاری نەکات!

یاریگا-کێڤن دی بروین ئەستێرەی یانەی مانچێستەر سیتی دەڵێت چەند هاوڕێیەکی نزیکی هاندەری مان یونایتدن و ئێستا دەتوانێت پێیان پێبکەنێن.

ستیزن بە سەرکردایەتی دی بروین ٤-١ شکستی بە یونایتد هێنا. ئەمڕۆ بەلجیکییەکە نێودەوڵەتییەکە وتی “کۆمەڵێک هاوڕێم هاتبوون لە بەلجیکاوە و سیانیان هاندەرانی یونایتدن. شەوی بەر لە یارییەکە نەیاندەهێشت بخەوم، بەڵام دوای بردنەوەکە ئێستا دەتوانم بڕۆم پێیان پێبکەنم. شتەکە هەر بۆ خۆشییە و زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەکەمان”.

کێڤن لەو یارییەدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و  جیاوازییان لەگەڵ لیڤەرپوول بەشێوەیەکی کاتی بەرز بووەوە بۆ شەش خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button