ئه‌مریکا

فەرمی: تیتی ڕۆشتنی خۆی لە بەڕازیل دوای مۆندیالی قەتەڕ ڕاگەیاند

یاریگا-

تیتی ، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕۆشتنی خۆی لە ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل لە دوای مۆندیالی 2022ی قەتەڕ ڕاگەیاند.

چاوەڕوان دەكرێت یاریەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ لە مانگی 11 دەست پێ بكات.

ڕاهێنەرەكەی سامبا ڕایگەیاند: لە ڕاهێنەرایەتیكردنی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەمێنمەوە تا دوای یاریەكانی جامی جیهانی.

هەروەها ووتیشی: هەموو شتێكم بردووەتەوە ، تەنها پێوویستم بە بردنەوەی جامی جیهانیە.

ڕاهێنەرە 60 ساڵانەكەی سامبا لە 2016 ئەركی ڕاهێنەرایەتیكردنی ئەو هەڵبژاردەیەی گرتە ئەستۆ و توانی كۆپا ئەمریكا بباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button