ئاسیائه‌مریکاگرنگترینمۆندیال

بەپەلە: فیفا چارەنوسی یارییەکەی نێوان بەڕازیل و ئارجێنتینای یەکلایی کردەوە

یاریگا
فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان دوای ماوەیەکی زۆر بریاریدا یارییەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر دووبارە بکرێتەوە.

فێدراسیۆنی تۆپی پێ جیهان ” فیفا ” بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی یارییەکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە مانگی سێبتەمبەری رابردوو بە بیانۆی ئەوەی چەند یاریزانێکی تانگۆ رێنماییە تەندروستیەکانیان پێشێل کردووە لەلایەن پۆلیسی فیدرالی وڵاتی میواندار وەستێندرا، دواجار بریاردرا کە یارییەکە دووبارە بکرێتەوە.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە هەر چوار یاریزانەکەی ئارجێنتینا مارتینێز، بۆئێندیا، رۆمێرۆ و لۆسێلسۆ بەهۆی پێشێل کردنی رێنماییە پزیشکیەکان بۆ دوو یاری داهاتووی هەڵبژاردەکەیان سڕ بکرێن و، هەروەها فێدراسیۆنی بەڕازیل بە 477 هەزار یۆرۆ و فێدراسیۆنی ئارجێنتیناش بە 190 هەزار یۆرۆ پێ بژاردن سزا بدرێن.

Back to top button