ئه‌مریکامۆندیال

لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەڕازیل بڵاوکرایەوە

یاریگا
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشکرا کرد کە بۆ دوو یاری داهاتوو بانگهێشت کراون.

هەژمارەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەیان بۆ دوو یاری داهاتوو بەرامبەر ئیکوادۆر و پاراگوای بانگهێشتکراون، دانی ئالڤێز بەرگریکارەکەی بارسێلۆنا جارێکی دیکە بانگهێشتکراوە و هەروەها هەر یەکە لە ڤییسیۆس و رۆدریگۆ لە یانەی ریال مەدرید بانگهێشتکراون.

هەڵبژاردەی بەڕازیل پێش وەختە گەیشتنی خۆی بۆ مۆندیالی قەتەر وەکو یەکەم هەڵبژاردە لە کیشوەری ئەمریکای لاتین مسۆگەر کردووە.

Back to top button