ئه‌مریکامۆندیال

ئەمشەو یاری سوپەر کلاسیکۆ بەڕێوەدەچێت

یاریگا
ئەمشەو هەردوو هەڵبژاردەی بەڕازیل و ئارجێنتینا لە گەڕی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022ـی قەتەر رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆی حەوت یاری رابردوو، سەرجەم یارییان بردووەتەوە و لە بەرامبەردا ئارجێنتینا چوار بردنەوە و سێ بەرامبەربوونی هەیە و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پلەی دووەمی گرتووە. تانگۆ لەوەتەی قۆناخی پێشکۆتایی کۆپا ئەمریکای 2019 لە هیچ یارییەکدا کە دەکاتە 21 یاری نەدۆڕاوە و دوایین دۆڕانیشیان بەرامبەر سامبا بووە.

یارییەکە ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای کۆرنسیانز لە شاری ساوپاولۆ دەکرێت. دوایین رووبەڕووبونەوەی هەردوو هەڵبژاردە لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکای 2021 بوو، کاتێک ئارجێنتینا توانی یارییەکە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام بباتەوە و بووە پاڵەوان.

Back to top button