ئاسیا

هەڵبژاردەی مالیزیا ئامادە نەبوو یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین بکات

یاریگا –

لەسەر داوای راهێنەری هەڵبژاردەی مالیزیا، یەکێتیی تۆپی پێی مالیزیا ئامادە نەبوو یاریی دۆستانە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی بەرازیل و ئەرجەنتین بکات.

لە کاتێکدا باس لە یاری دۆستانە لە نێوان هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی بەرازیل و ئەرجەنتین لەگەڵ مالیزیا دەکرا، بەڵام بەرپرسانی تۆپی پێی مالیزیا ڕایانگەیاند کە لە ئێستادا نایانهەوێت بەشداری لەم جۆرە یارییانەدا بکەن و پێیان باشە لە کاتێکی تردا یاری دۆستانەیان لەگەڵ ئەنجام بدەن.

هۆکاری ئەم بڕیارە بۆچوونی راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێی مالیزیایە، ئەو پێی وایە ئەو بەدوای ناوبانگدا ناگەڕێت و بۆ بەشداریکردن لەم جۆرە یارییانەدا دەبێت تیپێکی زۆر بەهێزی هەبێت، کە بۆ مالیزیا بەردەست نییە لە ئێستادا.

یەکێتی تۆپی پێی مالیزیا، جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ یەکێتی تۆپی پێی بەڕازیل و ئەرجەنتین هەیە، جەختی لەوەش کردەوە کە ئەوان بەم بڕیارە نەپەشۆکاون و بەدوای دەرفەتی باشتر دا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بە بیرکردنەوەی زیاتر و بێگومان پلانی باشتر هەنگاو بنێن.

هەڵبژاردەی مالیزیا کە مێژوویەکی هەیە لە میوانداریکردنی جامی نەتەوەکانی ئاسیا لە ساڵی 2007، لە کۆمەڵەی یەکەمی جامی نەتەوەکانی ئاسیا 2023 بەشدارە، لەگەڵ کۆریای باشوور و بەحرەین و ئوردن و چانسی سەرکەوتنی لە کۆمەڵەکەیەوە تا رادەیەک ئەستەمە.

لەلایەکی دیکەوە باس دەکرێت کە یەکێتی تۆپی پێی ئەندەنوسیا بەنیازە لە جاکارتا میوانداری هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئەرجەنتین بکات، یارییەکەش لە 29ی حوزەیران بەڕێوەدەچێت و بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتەش نزیکەی 5 ملیۆن دۆلار خەرج دەکرێت بۆ بانگهێشتکردن پاڵەوانی مۆندیالی 2022، کە تێچووی گەشت کردنیان و شوێنی نیشتەجێبوونیان ناگرێتەوە.

Back to top button