یاریگا-
كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دڵتەنگی خۆی بە شكستەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو دەربڕی.
ئەتلەتیك بلباو توانی لە یاری قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە ڕیاڵ مەدرید بباتەوە بە ئەنجامی گۆڵێكی بێ وەڵام و توانی خۆی بگەیەنێتە قۆناغی پێش كۆتایی جامەكە.
لە دوای یاریەكە ئەنچیلۆتی ووتی: بەهۆی ماندووبوونیانەوە گۆڕانكاریم بە هەردوو یاریزان كرۆس و ڤینیسیۆس كرد ، بیرم لەوە دەكردەوە لە گێمی زیادكراودا گۆڕانكاری دیكە ئەنجام بدەم بەڵام بلباو لە كۆتا خولەكەكاندا گۆڵیان تۆمار كرد.
هەروەها ووتیشی: هیچ هێرشبەرێكمان هاوشێوەی كەریم بێنزیما نیە لە ڕووی لێهاتووی و لێزانینیەوە.